بابەتە سەرەکیەکە: چەندین کەس لە جیهاندا بەهۆی کاریگەریەکانی شەقیقە لە سەرانسەری
جیهاندا دەناڵێنن، بەڵام زۆربەیان ئەو راستییە پشتگوێ دەخەن کە رەنگە خۆراکێکی باو
حاڵەتەکە خراپتر بکات.
کێ وتی: رۆژنامەی "زە میرەر"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، مۆز جۆرێکی
گرنگە لە میوەکاندا کە چەندین پێکهاتەی گرنگی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێتە هۆی
تووشبوون بە شەقیقە لەو کەسانەی ماددەی تیرامین لە جەستەیاندا هەیە.
تیرامین چییە؟
تیرامین ئەومادەیەیە کە لە لێکهەڵوەشانى یەکێک لەو ترشانە پەیدا دەبێت کە لە
ماددەخۆارکییەکاندا بوونیان هەیە. ئەم ماددەیە بە ئەگەرى زۆر دەبێتە هۆى
فراوانبوونى لوولەکانى خوێن, کە ئەمەش هۆکارێکى سەرەکى دەرکەوتنى سەرئێشەیە هەندێک
لەپسپۆڕان ئامۆژگاریتان دەکەن بەوەى دوورکەونەوە لە ماددە خۆراکییەکانى وەکو: پەنیر,
ساسى سۆیا, سوسیس و کاڵباس..
زیاتر: لەش بە بەکارهێنانی ئەنزیمەکانی ناسراو بە (MAO) تیرامین تێکدەشکێنێت ، وە ئەگەر جەستەمان بەشی
پێویست لەو ئەنزیمانە بەرهەم نەهێنێت و ئەو خۆراکانە بخۆین کە دەوڵەمەندن بە تیرامین،
ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرئێشە.