بابەتە سەرەکییەکە: لە سنوری قەزای باتیفا شەڕ لەنێوان
چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق دروست بو.
کێ وتی: ئەمیر عەلی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی زاخۆ رایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕەکە دو پاسەوانی سنور گیانیان لەدەستداوە
و پاسەوانێکی تریش بریندار بوە.
زیاتر بزانە: بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و
چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە، لە ئێستاشدا بارودۆخی تەندروستی جێگیرە.
چی تر: هەر سێ قوربانییەکە دانیشتوی هەرێمی کوردستان و ئەو
دو پاسەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان عەلی رەمەزان و مێهڤان ناجی میرشەرەفە، کە
یەکێکیان خەڵکی قەزای سێمێلە و ئەوی تریشیان دانیشتوی شاری دهۆکە.