وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە ئەفغانستان

جیهان 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەفغانستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرێگەوەین بەرەو کابولی پایتەختی ئەفغانستان، کۆمەڵێک پرس و بابەت کە جێگەی نیگەرانی نێوان هەردولان تاوتوێ دەکەین.

زیاتر: ئەم سەردانە خاڵی وەرچەرخانە لە سودوەرگرتن لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل، بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکی هاوبەش.

چی تر: نوێنەری وەزارەتە جیاوازەکانی وڵات و وەفدێکی ئابوری و بازرگانی یاوەری عێراقچی دەکەن لە سەردانەکەیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا