کارەبای سلێمانی خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕ ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕ ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە 8:00 بەیانی تاوەکو 4:00ـی عەسر کارەبایان نابێت.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای ناوبازاڕ لە شەقامی کاوە، ئەسحابە سپی، سابونکەران و شەقامی ئۆرزدی دەکەینەوە، كە كارەباكانیان دەكەوێتە سەر فیدرەكانی 306+310+316+33+33م+34+34م+ 38 وێستگەی گۆڕینی كارەبای ناوەندی شار بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرە بۆ پرۆژەی روناكی، رۆژانە لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 4:00ـی عەسر كارەبای نشتیمانیان نابێت.

زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوەکو كارەكانی پرۆژەكە تەواو دەبن ئەو دوکانانە لەو کاتژمێرەدا کارەبایان نابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا