نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 13 هەزار منداڵ کوژراون

درێژتر لە هەواڵ 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئاژانسێكی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون.

کێ وتی: ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەوانەی لە غەززە بەهۆی جەنگەوە کوژراون منداڵ بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار منداڵی فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 25 هەزار منداڵیش بریندار بوون هاوکات، زیاتر لە 25 هەزار  کەسی دیکەش بەهۆی برسێتییەوە بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە.

پێشتر: جەیمس کاریکی جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردبوو، غەززە مەترسیدارترین شوێنی جیهانە بۆ منداڵان .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا