بە فەرمانی ترەمپ هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا راگیران

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ راگیران.

سەرچاوە: گۆڤاری پالتیکۆ بڵاویکردەوە: سەرجەم دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و کونسوڵگەرییەکانی ئەمەریکا ئاگادارکراونەتەوە، هەمو هاوکارییە دەرەکییەکانیان رابگرن.

چی تر: بڕیارەکە سەرجەم ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییانەش دەگرێتەوە کە بۆ ئۆکرانیا دابینکرابون، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی داوە پێداچونەوەی تەواو بە هاوکارییە دەرەکییەکاندا بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا