بابەتە سەرەکیەکە: لە
ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی
بەوەکرد، رزگاركردنی کۆبانێ تەنها دەستکەوتێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی
ستراتیژیی و ئازادی و شکۆ بووە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند، لە ساڵیادی ئازادکردنەوەی کۆبانێ لە
دەستی تیرۆریستانی داعش، بیر لەو سەرکەوتنە گەورەیە دەکەینەوە کە بە قوربانیدانی قارەمانەکان
بەدیهاتووە و روناکی و ئومێدی بۆ تەواوی سورییەکان گەڕاندەوە.
ئەوەشی وت: لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان
بەردەوام دەبن لە شەڕی دژ بە تیرۆر هەوڵ بۆ بونیاتنانەوەی سوریایەکی ئارام و سەقامگیر
دەدەین.
باسی لەوەشکرد:'' ئەو رێگەیەی لە کۆبانێ
بۆ سەرکەوتن گرتمانەبەر، لەسەری بەردەوام دەبین بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان''.