فوئاد حوسێن: لەگەڵ تورکیا کاری هاوبەش دەکەین بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە نێوان فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا بەڕێوەچوو.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی باسییان لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کردووە،  لە زۆر بواری جیاوازدا دەتوانن کاری هاوبەش بکەن.

ئەوەشی وت: باسیان لە دواین پێشهاتەکانی سوریا و بونی تیرۆرست لە سنورەکان کردووە، جەختاین لەوە کردوەتەوە، لە داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ئەنجامدەدەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و روبەروبونەوەی تیرۆر.

لایخۆشییەوە: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە شێوەیەکی ستراتیژی  لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێراق دەڕوانن وتیشی، ''تاوەکو عێراق زیاتر ئاسایش و سەقامگیرتر بێت، ئاشتیی زیاتر لە تورکیا رەنگ دەداتەوە."

هاوکات: وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە عێراق کرد پەکەکە بە "گروپی تیرۆرستی" بیناسێنێت و کاری هاوبەش بکەن بۆ بەرەنگاربونەوەیان لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە: هەوڵدەدەن بەشداری لە هەموو پڕۆژەکانی پەیوەست بە گەشەپێدان بکەن و کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا