ترەمپ: پێویستە ئەردەن و میسر فەڵەستینی زیاتر وەربگرن

درێژتر لە هەواڵ 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئەردەن پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: قسەم لەگەڵ شا عەبدوڵڵای ئەردەن کرد سەبارەت بە گواستنەوەی خەڵک لە غەززەی وێرانبوەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، تاوەکو شوێنی مانەوەیان بۆ دابینبکەین و بە ئاشتی بژین.

ئەمەشی وت: پەیوەندییەکی زۆر باش بوو ئەو هاوڕێمە و ئێمە هاوڕاین، لەم ساڵانەی دوایدا زۆر گفتوگۆمان کردوە و ئەو کارێکی زۆر باشی ئەنجامداوە، ملیۆنەها فەلەستینی داڵدە دەدات، هەر بۆ ئەم مەبەستەش، پەیوەندیی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە دەکەم.

زیاتر: هەموان باسی چارەنووسی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەکەن، بەڵام ئێمە هەموو ئەو وێرانکارییەی هەیە، پاک دەکەینەوە و ئەگەری هەیە پلانەکە کاتی بێت یان درێژخایەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا