بابەتە
سەرەکیەکە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێ
نەکردنی داواکاریەکانی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شاندى هەرێم ناچێتە بەغدا.
کێ وتی:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، وەزارەتى
دارایی عێراق داواى لە شاندى هەرێمى کوردستان کردبوو، پێویستە تەرازووى پێداچوونەوەى
مانگى 12ـى ساڵى 2024 و لیستى موچەى مانگى کانوونى دووەم بە سیستمى پەیرۆڵ لەگەڵ خۆیان
ببەنە بەغدا و ناوى ئەو فەرمانبەرانەشى خانەنشینى دەیانگرێتەوە لە لیستەکەدا دیاریی
بکرێت.
ئەمەشی وت: شاندەکە
هیچکام لەو داواکارییانەى وەزارەتى دارایی عێراقی جێبەجێ نەکردوە بۆیە چوونى شاندەکە
بۆ بەغدا دەکەوێتە کۆتایی هەفتە.
ئاماژەی
بەوەشکرد: تاوەکو ئێستا وردبینی تیمى تەکنیکى وەزارەتى
دارایی عێراق لە هەرێم بەردەوامە و پێداچونەوە لە سێ داواکارییەکەى وەزارەتەکەیان دەکەن.