یەکێتی خانەنشینان: ئەو کەسانەی خانەنشینبوون ئەم مانگە وەک خانەنشین موچە وەردەگرن

درێژتر لە هەواڵ 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند،ئەوکەسانەی خانەنشین دەبن بەپێی یاسای خانەنشینی عیراق پێویستە موچەی ساڵێک بە تەواوی دەرماڵەکانەوە وەربگرن.

لێدوانی فەرمی: سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی ئەو کەسانەی خانەنشین دەبن لە 31ـی12وە لەکارترازانیان بۆ دەکرێت و  لەرۆژی 1ـی 1ـەوە دەچنە سەر میلاکی خانەنشینی و لەسەرەتای ساڵەوە وەک خانەنشین هەژمار دەکرێن.

ئەوەشی وت: لە دایکبوانی ساڵی 1965 کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە لە چ رۆژێکدا لە دایک بووبێت، ئەوا لەو رۆژەی ساڵی 2025دا خانەنشین دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسانە بڕیاردراوە ناوەکانیان لە لیستی موچەی مانگی یەکدا دەربهێنرێت و ئەم مانگە وەک خانەنشین موچە وەردەگرن، بۆیە ناردنی لیستی موچەی مانگی یەک بەهۆی دەرکردنی لیستی خانەنشینانەوە ئەگەری هەیە دوابکەوێت.

ویشی: بەپێی یاسای ژمارەی 9ی عیراقی پێویستە خانەنشینبووەکان موچەی ساڵێک بە تەواوی دەرماڵەکانەوە وەربگرن ،بەڵام ئەو شەش موچەیەی کە پێشتر لە هەرێم بە خانەنشینان دەدرا، ئەوە موچەی مۆڵەتە کەڵەکە بووەکان بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا