بابەتە سەرەکییەکە: داوا لە ئەنجومەنی وەزیران کراوە
خانەنشین کردنی مامۆستایان چەند مانگێک دوابخات.
کێ وتی: ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم
رایگەیاند: بۆ ئەوەی بۆشایی لە پڕۆسەی پەروەردە دروست نەبێت داوامان کردوە
خانەنشینکردنی مامۆستایان بخرێتە دوای کۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ.
چی تر: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی سەرەتایی داوە بۆ ئەو
مەبەستە، بەڵام دەمانەوێت بکرێتە نوسراوی فەرمی و پاشان رەوانەی سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندنی دەکەین.
پێشتر: سەرچاوەیەک بە BMC وتبو: لەنێوان نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران
و لایەنە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەک پێکهێنراوە بە مەبەستی دواخستنی خانەنشین بونی
مامۆستایان بۆ دوای کۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی فەرمانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشین بون، ئەو فەرمانبەرانەی
لەدایکبوی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964ن لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین دەکرێن.