ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى لەبارەی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 28/1/2025 دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتى شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ سێشەممەى لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، شەش سکاڵا تاوتوێ دەکرێت، لەو ژەمارەیەش سیانیان پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە.

زیاتر: سکاڵایەک دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە،  تایبەتە بە زیادکردن یان کەمکردنەوەی رسومات و سزای هاتوچۆ، هەروەها دەرکردنی فەرمانێک لەبارەی نادەستوریی ئەو رسوماتانەی هاوڵاتییان دەیدەنە کۆمپانیاکانی مەرجی توندوتۆڵی و سەرپێچی تیژڕەوی.

ئەمەش هەیە: لە دوو سکاڵاکەی دیکەدا داواکراوە وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف لە هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە ، لە بری ئەوانە دەستەی سەربەخۆ بە ناوی دامەزراوەی شەهیدان و چەند دەستەیەکى تایبەت بە ئاینە جیاوازەکان دابمەزرێن کە بە ئەنجومەنى وەزیرانەوە ببەسترێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا