عێراق: گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڵەستینی رەتدەکەینەوە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و  محەممەد مستەفا، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: لە پەیوەندیە تەلەفونیەکەدا، فوئاد حوسێن، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە پشتیوانیی دۆزی فەڵەستین کردوەتەوە، هەر هەوڵێک بە ئامانجی ئاوارەکردنی گەلی فەڵەستین رەتدەکاتەوە.

ئەمەش هەیە: وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، پاڵپشتیی مافەکانی گەلی فەڵەستین لە کارنامەی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی دەبێت کە ئەمساڵ بەغدا میوانداری دەکات.

هاوکات: وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، پیزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی عێراق بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕی و ستایشی پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.

زیاتر: هەروەها جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا