قوباد تاڵەبانی: ئامانجمانە سلێمانی ببێتە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە سۆومین باکچی باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە: لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان کرد و هیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و هیندستان بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هاوکات: جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی هیندستانی کرد بۆ هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا بە تایبەتیش بواری تەندروستی، راهێنانی پیشەیی و گەشەپێدانی مرۆیی.

زیاتر: لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باس لە پرۆژەی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازی کرا و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی دوەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان کرد و رونیکردەوە، ئامانجیانە شارەکە ببێتە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا لە عێراق و ناوچەکە.

چی تری وت: لە کوردستان ژمارەیەکی زۆر گەنجی بە توانا و داهێنەر هەن کە لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە هەوڵدەدرێت پەرە بە تواناکانیان بدرێت بۆ ئەوەی لە داهاتودا بەشداربن لە پڕۆسەی گەشەپێدانی کوردستان.

ئەمەشی وت: داوا لە وڵاتی هیندستان کە خاوەنی ئەزمونێکی سەرکەوتوە لە بواری ئاماژەپێکراودا، لەم روەوە زیاتر هاوکاری هەرێم بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا