وەزارەتى دارایى عێراق: دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

عێراق 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ پەیوەندی بە  وەزارەتەکەیانەوە نییە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، بەوپەڕى پیشەییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە: زیاتر لە ساڵێکە دادگای فیدراڵی بیارێکی لەبارەی تەوتینکردنەوە دەرکردوە ئەوانیش وەک وەزارەتی دارایی دەیانەوێت جێبەجێێ بکەن بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێم هیچ داتایەکى لەبارەى تەوتینکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پێشکەشى بەغدا نەکردووە.

ئەوەش خراوەتەروو: هۆکارى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئەوەیە تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوى ئەو فەرمانبەرانەى لە لیستى موچە جیا نەکردووەتەوە کە خانەنشین دەبن، ئەوانیش وەک وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی چەند رۆژێکە تیمێکی تەکنیکییان ناردوەتە هەرێم کار بۆ جیاکردنەوەی ناوەکان دەکەن.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟

کوردستان 51 خولەک پێش ئێستا

میری قەتەر دەچێتە دیمەشق

جیهان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

سیسی: راگواستنی فەلەستینیەکان ستەمەو بەشدار نابین

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا