فوئاد حوسێن: رۆژی هه‌ینی شاندی هەرێم و به‌غدا له‌باره‌ی موچه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی‌ شاندی هەرێم و شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی شاندێکی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی موچە گفتوگۆدەکەن.

ئەوەشی وت: لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت تێپەڕاندنی هەمواری یاسایی بودجە قسەیانکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: لە کۆبونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێی بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا