بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی میسر وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە رایگەیاند، هەرگیز ناكرێت
سازش لەسەر هەڵوێستە جێگیرە مێژوییەكانی میسر بكرێت بەرامبەر كێشەی فەلەستین.
لێدوانی
فەرمی: عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، لە کۆنرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرگیز ناكرێت سازش لەسەر
هەڵوێستە جێگیرە مێژوییەكانی میسر بكرێت بەرامبەر كێشەی فەلەستین، راگواستنی فەلەستینیەکان
ستەمەو بەشداری لەو پرۆسەیەدا ناکەین.
ئەمەشی
وت: ئەوەی دەوترێت لەبارەی گواستنەوەی فەلەستینەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ ناكرێت
ئاسانكاری بۆ بکرێت یاخود رێگەی پێبدرێت، بەهۆی كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی
میسر.
چی تر:
چارەسەری ئەم پرسە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینییە کە مافی مێژویی هەبێت لەسەر سنورەکانی
4ـی حوزەیرانی 1967، کە قودسی رۆژهەڵات
پایتەختی بێت.
وتیشی:
مافگەلێکی مێژویی هەن کە ناتوانرێت بەدەربکرێن لە بیروڕای گشتی، میسر و وڵاتانی عەرەبی و
نێودەوڵەتیش پێیان وایە کە نادادپەروەرییەکی مێژویی هەیە کە ماوەی 70 ساڵە بەرامبەر
گەلی فەلەستین دەکرێت و ئێمەش بەشداری تێدا ناکەین.
زیاتر:
دەمانەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کاربکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەسەر بنەمای
چارەسەری دوو دەوڵەت.