بەهۆی پێکدادانی فرۆکەیەک و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

درێژتر لە هەواڵ 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی بە نزیکەی 60 سەرنشینەوە لە ئاسماندا خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا دەکێشێت.

کێ وتی: میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو لە نزیک فرۆکەخانەی رۆناڵد ریگن، لە واشنتۆن  فڕۆکەیەکی  نەفەرهەڵگر بە 60 سەرنشینەووە لە ئاسماندا خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری بلاک هۆک کێشاوە و کەوتۆتە ناو روباری بۆتۆماک.

ئەمەش هەیە: بەپێی زانیارییەکان تەرمی 18کەس لە روباری بۆتۆماک دۆزراوەتەوە هاوکات، چوار کەس بە زیندوویی لە رووبارەکەدا  رزگار کراون.

لای خۆیەوە: فڕۆکەخانەی رۆناڵد ریگن لە ڕێگەی پلاتفۆرمە میدیاییەکانی خۆیەوە رایگەیاند، کە گەشتەکانی فرۆکەخانەکەیان لە ئێستادا بەهۆی ئەو روداوەوە راگیراوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا