وەزیری نەوتی عێراق: چاوەڕێی پرۆژە یاسای بودجەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەن.

لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پڕۆژەیاسایەك ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە كە تێیدا پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خراوەتەروو.

ئەوەشی وت: لە پڕۆژەیاساكەدا تێچوی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە رەنگە لە داهاتوودا پێداچوونەوە بەو نرخەدا بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: چاوەڕێی پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەن لە پەرلەمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا