بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهید ئارام رێنیشاندەری ژیان و کاری رێکخراوەییمانە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی حزبەکەیەوە بڵاوکردەوە.

چی وت: بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندوە: یەکێتی بە شانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرز رادەگرێت و یاد و یادەوەرییەکانی کە مێژویەکی درەوشاوەی خەباتمانن، بۆ هەمیشە بە زیندویی دەهێڵینەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:

لەیادی چل و حەوتەمین ساڵەی شەهیدبوونی شاسواری شۆڕشی نوێ و رێکخستنەکانی خەباتی کوردایەتی و یەکێتی، سڵاوی وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازی شەهیدان و تێکۆشەرەکانی یەکێتی و کاک ئارام دووپاتدەکەینەوە و ئەم رۆژە هانمان دەدات لەدرێژەدان بە خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی ئەزموونەکەمان. کاک ئارامی سەرکردە، رووناکبیر، خاوەن بیری نوێ و رێبازی بنیادنانەوەی رێکخستنەکانی ناوشار و ژیانی کوردایەتی و یەکێتی بوو لە شارەکاندا و هاوکات قەڵەمێکی بەڕشتی سەردەمی نوێ بوو، کە دوای نیوسەدە تا ئەمڕۆش بیری کاک ئارام رێنیشاندەری ژیان و کاری رێکخراوەییمانە.  یەکێتی بە شانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرزڕادەگرێت و یادو یادەوەرییەکانی کە مێژوویەکی درەوشاوەی خەباتمانن، بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە و بە شوێن پێیاندا بۆ هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و سەرفرازی گەلەکەمان هەنگاو دەنێین. سڵاو بۆ گیانی پاکی کاک ئارامی سەرکردەو شاسواری رێگای خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا