رونکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکاری هاوپەیمانان

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌هاوكارییەکانی هاوپەیمانان و یەکخستنەوەی هێزەکان رونکردنەوەیەک دەدات.

‌لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق بابیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەگوێرەی نەخشەی هاوپەیمانان تا کۆتای ساڵی 2026 پێویستە هێزی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە، پێشبینیدەکەین زوتر پرۆسەکە تەواوبێت.

ئەوەشی وت: تا مانگی سێی ئەمساڵ هێزەکانی 70و 80 لەچوارچێوەی دوو دەڤەر دەخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە و تائێستاش شەش فرقە ڕێکخراونەتەوە. وتیشی، تائێستا هیچ بڕیارێک نییە کە هێزی زێرەڤانی بخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە کاری ئەوان جیاوازە و سەر بەوەزارەتی ناوخۆن نه‌ك وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد: هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانان  بەردەوامەو تائێستا هیچ بڕیارێکیان دەربارەی راگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەدەستنەگەیشتوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا