راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقــەوە لەبارەی موچە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە تەیف سامی کۆبونەوەکانی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچە بەجێهێشتبێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: تەیف سامی ئامادەی هەمو کۆبونەوەکان بوە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و خانەنشینان کردوە.

زیاتر: دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، تەیف سامی جەختی لەسەر پێویستیی بەستنی کۆبونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی کردوەتەوە بۆ وردبینیکردن و دڵنیابون لە لیستەکان، تێچوی ساڵانە، مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست بە زوترین کات.

چی تر: كاركردن لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكان بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی عێراق و لیژنە هونەرییەكانی نێوان هەردولا، لە بەیانییەوە تا درەنگانی ئەمشەو بەمەبەستی وردبینی و هاوتاكردنی داتاكانی موچەی خانەنشینانی شارستانی و گرێبەستەكان و چاودێری كۆمەڵایەتی بەردەوامە، تاوەکو بەشێوەیەکی دروست رەوانە بکرێت.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەکات

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا