بابەتە سەرەکیەکە: خانمی یەکەمی عێراق لە کۆشکی سەلام
پێشوازی لە دکتۆرە جەمیلە عەلەم ئەلهودا، هاوسەری سەرۆکی
کۆچکردوی ئێران ئیبراهیم رەئیسی کرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق رایگەیاند:ئەمڕۆ لەکۆشکی سەلام
پێشوازیم کرد لە دکتۆرە جەمیلە عەلەم ئەلهودا، هاوسەری سەرۆکی کۆچکردووی ئێران
ئیبراهیم رەئیسی، پرسە و غەمباری قوڵی خۆم بۆ پەژارەی خێزانی و ئەو ساتە سەختانە
دەربڕی کە گەلی ئێران بە لە دەستدانی بەرێز رەئیسی پێیدا تێپەڕین.
ئەمەشی
وت: پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییە رۆشنبیری و کلتورییەکان و رۆڵی میدیا لەهاندانی
داهێنان و باشتر دابینکردنی شوێنی گونجاو و شایستەتر بۆ میوانانی شوێنە پیرۆزەکان
لەعێراقمان کرد.
هاوکات:
باسمان لە پێویستی هەماهەنگی زیاتری بابەتە ئەکادیمیەکان کردەوە کە ئاڵوگۆڕێکی پڕ
بایەخ بێ و بەسودی پتەوکردنی پەیوەندی هەردوو وڵات بکەوێتەوە.