بکوژی گەنجەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانیویانە بکوژی ئەو گەنجە دەستگیر بکەن کە شەوی رابردوو لە گەڕەکی کانی با کوژرا.

راگەیەندراوی فەرمی: ''دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد''.

ئاماژە بەوەشکراوە: توانیویانە لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە  لەتاوانەکانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیربكرێت.

ئەمەش هەیە: ''لە ئێستادا تۆمەتبار ( ل، ت، ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا''.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەکات

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا