بزوتنەوەی ئیسلامی: ئامانجی سەردانەکەمان بۆ تورکیا پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتییـە

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەمان پشتیوانی و هاندانی ئەو پرۆسە ئاشتییەیە کە لە تورکیا و ناوچەکە هەیە.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵا وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند: ئەو سەردانەی مامۆستا عیرفان و شاندی یاوەری لە بزوتنەوەی ئیسلامی کورستان لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی نائارام و ناسەقامگیرە، وە ئەو گۆڕانکاریەی لە سوریا رویاندا بە دڵنیاییەوە کاریگەری گەورەی هەبوە لەسەر ناوچەکە.

ئەمەشی وت: ئێمەش وەک لایەنێکی سیاسی کە دەیان ساڵە خەباتی سیاسی و ئاینی و نەتەوەییمان هەیە لە پێناو بەرژەوەندی گەلەکەمان ناکرێت بێ ئاگابین لەو پێشهات و گۆڕانکاری و روداوە خێرایانە کە رویاندا.

زیاتر: بۆیە دەکرێت ئامانجی سەرەکی سەردانەکەمان هاندان و پشتیوانی بێت بۆ ئەو پرۆسەی ئاشتییەی کە لە تورکیا و ناوچەکە هەیە، ئەو پرۆسەیە زۆر گرنگ و کاریگەرە ئەگەر سەربگرێت دەبێتە مایەی ئارامی و بەرقەراربونی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا و کاریگەری ئەرێنی گەورەشی دەبێت لەسەر ئەو بارودۆخە نوێیەی لە سوریا هاتۆتە ئاراوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەکات

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا