بابەتە سەرەکیەکە: بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد
زەرگانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی عێراق
کۆبونەوە.
لێدوانی فەرمی: د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە
فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: لەگەڵ لیوا ئەحمەد زەرگانی
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێ پرسی ئەمنی لەنێوان هەرێمی
كوردستان و عێراق كۆبوینەوە.
ئەمەشی وت: لەدرێژەی گفتوگۆكانماندا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی
كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی عێراق پێی راگەیاندین، كە
پارێزگای سلێمانی نمونەیەو لە بەگژداچونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكاندا
لە ئاستێكی زۆر باشدایە، هەماهەنگییەكی باشمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیدا
هەیە و خەمخۆری پاراستنی هەرێمی كوردستان و عێراقن.
زیاتر: لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا هەردولا هاوڕابوین لەگرنگی
هەماهەنگییەكان بۆ ئەوەی لەداهاتودا پلان و بەرنامەی تایبەت و میكانیزمی كرداری بۆ
كەمكردنەوەی كاریگەریی نەرێنییەكان لەسەر كۆمەڵگا دابڕێژرێت.