قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدامان کرد

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەكۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەكانی وڵات بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكران و سەرۆككۆمار تەئكیدی لەپێویستی گرتنەبەری دیالۆگی كاریگەر و جددی كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەگوێرەی دەستوور و یاسا.

هاوکات: باس لە دەنگدانی ئەنجومونی نوێنەران كرا لە سەر پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بوجەی گشتی فیدراڵی و جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی ئەم هەمواركردنە ببێتەی مایەی خەرجكردنی شایستەدارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم.

لای خۆیەوە: قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی سەرۆككۆماری كرد لە نزیككردنەوەی بیروبۆچوونەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەشێوەیەك كە ژیانێكی ئازاد و شكۆمەند بۆ هەموو خەڵك مسۆگەر بكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا