کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى هاوکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە.

ئەمەش هەیە: سبەی چوارشەممە لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ و پەلەهەوەر دەبێت، لەدواى نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێ بۆ نیمچەهەورو لە ئێوارە بۆ هەورو لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین بۆ سەرناوچەکەمان دەست پێدەکات .

زیاتر: کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و ناوچە سنورییەکان لە درەنگانى شەو بەفر بارین دەبێت .

هاوکات: سبەی لەدواى نیوەرۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە ئیوارە و شەودا نزم دەبێتەوە بە (2-4)پلەى سیلیزى.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا