کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحییەکانی دەوروبەری بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم .

هاوکات: لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوری رۆژهەڵات ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە، پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

ئاماژە بەوەکراوە: سبەی شەممە  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشوری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی .

زیاتر: لە ناوچە شاخاویەكان بەفر دەبارێت  و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكان ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت ، پلەی گەرما نزمتر ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا