بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت گۆڕانکاری
بەسەرداهات و بەراورد بە دوێنێ زیاتر دابەزی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕی OIL PRICE بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی
برێنت بە 74 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 13 سەنت دابەزی.
هاوکات: نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا بە 70 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.