کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان بە بەشداری 24 وەزیر پێکهێنرا

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکایەتی لوبنان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی بە بەشداریی 24 وەزیر راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان رایگەیاند: دوای ئەوەی، سەرۆککۆمار جۆزێف عەون، نوسراوی دەستلەکارکێشانەوەی نەجیب میقاتی لە پۆستی سەرۆک وەزیران پەسەند کرد و نەواف سەلامی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كە لە 24 وەزیر پێکبێت راسپارد.

زیاتر: نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە، دوای زیاتر لە سێ هەفتە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی لوبنان، کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی بە بەشداریی 24 وەزیر پێکهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا