بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر، دەستگیرکردنی ژمارەیەک
تیرۆرست لە سنوری کەرکوک راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆ رایگەیاند: لە
ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی
دژە تیرۆر - CTG، دەزگای دژەتیرۆری عێراق - ICTS و
هێزەکانی هاوپەیمانان توانرا ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو دەستگیربکەن.
ئەمەش هەیە: تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پێشتر شەڕکەر بون لە دیوانی
جوندی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و دوای روخانی ئەوەی ناودەبرا بە دەوڵەتی ئیسلامی،
لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک خۆیان حەشارداوە.
زیاتر: تیرۆرستەکان لە ئێستادا رۆڵی سەرەکییان هەبوە لە دابینکردنی
پێداویستی و کەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نوستو و چالاکەکانی داعش لە سنوری
کەرکوک.
چی تر: هێزە ئەمنییەکان توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگری و بێ
زیاندا تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و رادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ
لێپێچینەوەی یاسایی.
زانیاری زیاتر: ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە نیشانەی هەماهەنگی و هاوکاریی
بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییەکانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و
بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.