سودانی: ئامانجی سەرەکی حکومەت بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییـە

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسی چاودێری ناوخۆیی لەژێر دروشمی " چاودێری هێڵی یەکەمی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پتەوکردنی شەفافیەت " وتارێکی پێشکەشکرد.

چی وت: سودانی رایگەیاند، چاودێری ناوخۆیی بەربەستی یەکەمی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی حکومەت و پاککردنەوەی کارەکانی، ئاماژەی بەوەشکرد لە ساڵی 2024ـدا 12 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پارێزگاکان خەرجکراوە.

ئەمەشی وت: ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی دو ساڵی رابردودا بەدەستهاتون هیوا و متمانەیان بە هاوڵاتیان و گەشبینیان بە دەوڵەت بەخشیوە و وڵات لەسەر رێچکە راستەکەیە، گەندەڵی وەکو ڤایرۆسێکە، خۆی دەگۆڕێت و هەوڵی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو رێوشوێنانە دەدات کە لەلایەن دەزگاکانی چاودێری لەدژی دەگیرێنەبەر.

زیاتر: ئێمە چارەسەری یەکلاکەرەوەمان لە کارەکانی حکومەتدا بە شەفافییەت و رونی تەواو و لە چوارچێوەی یاسای دژە گەندەڵی داڕشتوە و بابەتی پشتیوانیکردنی کۆنتڕۆڵی ناوخۆیی و پەرەپێدانی کارەکانی کردۆتە پرسی سەرەکی چوارچێوەی میتۆدی دژە گەندەڵی، ئامانجی سەرەکی حکومەتیش بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە.

چی تر: جەخت لەسەر بەدواداچون بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە گەندەڵی گەورە دەکەینەوە و دەبێت سزای یاسایی بەسەر تاوانباراندا بسەپێندرێت، ئێمە لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ دارایی وڵات کار لەسەر دۆسیەی بچوکی گەندەڵیش دەکەین، چاکسازیکردن مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ مامەڵکردن لەگەڵ ئێمە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

لە زانکۆکان دەکرێت بە پشوی فەرمی ؟

کوردستان 59 خولەک پێش ئێستا

رۆژێک پشو راگەیەندرا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا