ئەمڕۆ دیداری یەکێتیی لە موسڵەوە دەستپێدەکات

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شەممە دووەمین دیداری یەکێتیی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتارییەتی مام جەلال و بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کادرانی یەکێتی و پێکهاتە جیاوازەکان لە موسڵ بەڕێوەدەچێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی دیدارەکە داڕشتنەوە و تاوتوێکردنەوەی دیدگایەکی نوێ و ئامادەکاری و خۆسازدانی یەکێتییە بۆ قۆناغێکی نوێی ژیانی سیاسی و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات: دیدارەکە هەوڵێکی دیکەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەو سەنگی یەکێتی وەک حزبێکی دیارو کاریگەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیهان.

زیاتر: سەرەتا دیدارەکە لە شاری موسڵەوە دەست پێدەکەکات و پاشان لەسەرجەم پارێزگاو ناوچە دیارەکان بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا