شاندی ئیمراڵی گەیشتە هەرێمی کوردستان

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی هەرێم کۆدەبنەوە.

کێ وتی: ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بۆ ئیمراڵی کە پێکهاتون لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان، سرى سورەیا، کەسکین بایندەر، ئۆزگور ئیرۆل، ئیبراهیم بیلمەز، بەردان ئۆزتورک، گولجان سەیگیت و مەهمەت کاماچ، گەیشتنە هەرێمى کوردستان.

ئەمەش هەیە: بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەم پارتی، رۆژی 16ـی ئەم مانگە، شاندەکە لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

چی تر: رۆژی 17ـی 2، سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا