بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەیدا بە رۆڵی بەریتانیا لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە و رایگەیاند؛ یەکێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەمو ئەو پەیوەندییانەیە کە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی وڵاتەکەماندایە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لە گەلی کورد و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

زیاتر: لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە، روداوە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان بە وردی تاوتوێکرا و جەخت لەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی گرنگی بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکانی دوپاتکردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتییانە و زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا