بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، شەشەمین ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان
لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامبدرێت، ئەمەش وەک جیبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی
ئاگربەستەکە.
کێ وتی: بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلییەکان
ئازاد دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی میسر و قەتەر نێوەندگیربوون بۆ رێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی
ئاگربەستێکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل .
زیاتر: ئەو سێ ئیسرائیلییە لە بەرانبەر 369 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن،
ئەمەش دوای ئەوەی مەترسی هەبوو بەر لەتەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە، رێککەوتنەکە
هەڵبوەشێتەوە.