بابەتە سەرەکیەکە: پاش تەواوکردنی
شەشەمین پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا
پشتیوانی لە بڕیاری ئیسرائیل دەکات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەکۆی
"تروس" رایگەیاند: حەماس تازە سێ بارمتەی لە غەززە
ئازادکردوە، لەنێویاندا هاوڵاتییەکی ئەمریکی هەیە، پێدەچێت دۆخیان باش بێت، ئەمە
جیاوازە لە لێدوانەکەی هەفتەی رابردویان کە رایانگەیاند هیچ بارمتەیەک ئازاد ناکەن.
زیاتر: دەبێت ئێستا ئیسرائیل بڕیاربدات چی دەکات سەبارەت بە ئازادکردنی
سەرجەم بارمتەكان، ئەمریکا پشتیوانی لە بڕیاری ئیسرائیل دەکات.