نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان دەگەرێتەوە بۆ دیمەشق

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پێدەرسن دەگەڕێتەوە سوریا بۆ درێژەدان بە راوێژکارییەکانی نێوان حکومەتی راگوزەر و نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکانی وڵاتەکە.

لێدوانی فەرمی: ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گییەر پێدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە دیمەشق بۆ درێژەدان بە راوێژکارییەکانی نێوان حکومەتی راگوزەر و نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکانی سوریا.

ئەمەشی وت: گەڕانەوەی پێدەرسن بۆ دیمەشق دوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ نوێنەرانی باڵای سوریا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، ئیمارات و چەند وڵاتی دیكە گفتوگۆی ئەنجامداوە.

زیاتر: نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن جەختی لەسەر گرنگی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر بە سەرۆکایەتی سوریا و پاڵپشتی كردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا