كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە  ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ئێوارەدا  دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین.

ئەمەش هەیە: بارانبارین سەرەتا لە سنورى ڕۆژئاواى هەرێم و سنورى پارێزگاى دهۆک دەبێت و بەشیک لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان لە شەو درەنگدا کەمێک بەفر دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی پێنجشەممە کەش هەور و باراناوى دەبێت، ئەم شەپۆلى باران بارینە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت.

زیاتر: سەرەتا دابارین بەشێوە پچر پچر دەبێت، لە شەودا هێز و تاوى باران زیاد دەکات بۆ بارانى مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ لێزمە بارانى بەردەوام، لەگەڵ زیاد بونى خێراى با.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا