بابەتە
سەرەکیەکە: وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه لە سلێمانی رایگه‌یاند، بازاڕی دۆلارەکه
به‌رپرس نیه له بردنی ئەو پارە زۆرەیەی لە دوێنێوە باسی لێوەدەکرێت.
لێدوانی فەرمی:
جه‌بار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە ئاماژەی بەوەکرد، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه
تائێستا كه‌مترین حاڵه‌تی مایه‌پوچبون و زه‌ره و پاره‌خواردن له بازاڕی دۆلاره‌كه
هەبووە ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە.
ئەوەشی وت: ''لە
بازاڕەکە زیاتر له شه‌ش هه‌زار هه‌لی كار ره‌خسێنراوه و ئه‌وانه‌ی لێره‌دا كار
ده‌كه‌ن مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه.''
وتیشی: دوێنێ هه‌واڵی
بردنی پێنج ملیۆن دۆلار بڵاوکراوەتەوە، ئەوان نازانن ئه‌و كه‌سه كێیه كه پاره‌كه‌ی بردوه به‌ڵام له بواری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كاری كردووه، ورده‌كاریه‌كه‌ی
لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره و ئەوان لێی بەرپرس نین.