بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرەڕای جینۆسایدی رژێمی زایۆنیستی، "بەرەی
خۆڕاگری" شکستێکی ستراتژیکی بەسەر ئەو رژێمەدا سەپاند.
لێدوانی
فەرمی: محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمای ئێران لە پازدەهەمین دانیشتنی
پەرلەمانەکانی ئاسیا لە باکۆ رایگەیاند: بەداخەوە لە چەند مانگی رابردودا ئێمە
شاهیدی ئەوە بوین کە زایۆنیستەکان و ئەمریکا دوای شکستی سەربازی و ستراتیژی لە
لوبنان و غەززە هەوڵدەدەن پیلانگێڕی سیاسی دیکە لە ناوچەکەدا دابڕێژن, سەرەڕای جینۆسایدی رژێمی زایۆنیستی، "بەرەی خۆڕاگری" شکستێکی ستراتژیکی بەسەر ئەو رژێمەدا سەپاند.
ئەمەشی
وت: پلانەکەی ترeمپ جۆرێکە لە پاکتاو، کە بە تەواوی لەگەڵ بەرژەوەندییە
ناشەرعیەکانی زایۆنیستی بۆ لاوازکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و سەرکوتکردنی ئیرادەی
گەلی فەلەستین داڕێژراوە، ئەم پلانە نامرۆڤانەیە دەتوانێ ئاسایشی لەرزۆکی ناوچەکەش
بەرەوڕوی ئاڵەنگاری و قەیرانی نوێ بکاتەوە,
زیاتر:
ئێمە هەر پلانێک کە دژ بە ئیرادەی گەلی فەلەستین بێت، بە توندی شەرمەزار دەکەین،
ئێمە پێمان وایە داهاتوی فەلەستین و غەززە تەنیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی
فەلەستین دەبێ و مافی هەمو گەلی فەلەستینە بە دەنگدان، چارەنوسی خۆیان مسۆگەر بکەن.
چی تر:
ئایندەی فەلەستین لەلایەن ئەمریکا و هیچ زلهێزێکی تری کۆلۆنیالیزمەوە دیاری
ناکرێت، بەڵکو مافی چارەی خۆنوسین تەنها لە دەستی گەلی فەلەستیندایە.