مەزڵوم عەبدی: سوریا بەبێ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئارامی نادۆزێتەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرمانگەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، ''ئێمە داوای حکومەتێکی لامەرکەزی و مافی کورد دەکەین.''

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لایەنی کوردی هەوڵدەدات بەشێک بێت لە حکومەتی نوێی دیمەشق، سوریا بەبێ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئارامی نادۆزێتەوە.

ئەوەشی وت: ''داوای دامەزراندنی دەسەڵاتێکی لامەرکەزی لە سوریا و دانپێدانانی مافە نەتەوەیی و کولتوری و سیاسییەکانی نەتەوەی کورد لە دەستوری نوێی سوریادا دەكەین.''

ئاماژەی بەوەشکرد: واشنتۆن دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە داڕشتنی داهاتووی سوریا وتیشی، لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانەدا کە تێێدا جێگیرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا