راگەیەندراوی ئەپیکۆر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، ئامادەن لەرێی بەندەر عێراق- تورکیا هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان ناسراو بە ئەپیکۆر رایگەیاند، ئامادەن لەرێی بەندەر عێراق-تورکیا هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گەیشتنە رێککەوتن و پاڵپشتی کرا لەو گرێبەستانەی بازرگانی و ئابوریانەی هەبوون لەگەڵ ئەو کۆمپانیاکان لە ئەپیکور.

ئاماژە بەوەشکراوە: هەوڵدەدەین رێکەوتنەکەی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بکرێت بە نوسراو کە تێیدا شەفافیەت هەبێت لە شێوازی پارەدان دوور لە دەستێوەردانی سیاسی.

زیاتر: لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کۆمپانیاکانی ئەپیکور لەگەڵ سەرجەم خاوەن پشکەکاندا کاردەکەن تاوەکو بریارێک بدرێت کە لەبەرژەوەندی هەردوولا بێت هاوکات، هاوڕان لەگەڵ قسەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە خێراکردن لە دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەرێی بەندەری جەیهان چونکە ئابوری عێراق بەهێز دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا