بابەتە
سەرەکیەکە: بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی
بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لەسلێمانی دەستیپێكرد.
لێدوانی فەرمی:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێـی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە هێشتا
بەجددی لەگرنگی داتا تێنەگەیشتووین، بۆیە لە دانانی داتادا دواكەوتووین و بەدڵنیاییەوە
بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشە بنەڕەتییەكان چارەسەر
بكەین".
ئەوەشی وت: ئەمڕۆ
شەڕ و کێبڕکێیەکی گەورە هەیە لە جیهاندا لەسەر داتا، کێ داتای وردتر، زۆرتر و
زانستییانەتری هەبێت، براوەی رکابەرییەکانە لە هەموو بوارەکاندا.
زیاتر: قوباد
تاڵەبانی باسی لەوەکرد، "بەبێ بوونی داتای دروست حكومڕانی رەشید بوونی نییەو
كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و كەرتەكانی دیكەش پێشناكەون، بۆیە كێ
داتای زیاتری هەبێت، ئەو براوەترە".
ئاماژەی
بەوەشکرد: ''پێویستە كار لەسەر یاسای پاراستنی داتا بكەین و گرنگی بە سیاسەت و بەڕێوەبردنی
داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام بدرێت.''