بایکۆتی بەشێک لە خوێندنگەکانی سنوری سلێمانی شکێنرا

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای دوو مانگ و نیو بایکۆت شکێندرا و دەوامی بەشێک لە خوێندنگە و باخچەی ساوایانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردەوە.

کێ وتی: میدیای فەرمی یەکێتیی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە کۆی 600 ناوەندی خوێندن زیاتر لە 300 ناوەند لەسنوری پەروەردەكان خوێندنیان دەستیپێكردووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە: لەسەرەتای مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ ماوەی زیاتر لە 2 مانگ و نیوە، مامۆستایان بەمەبەستی داواكردنی تەوتینی موچە و وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا