بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان
رایگهیاند، لهگهڵ حكومهتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان
رایگەیاند، "دوای پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی
و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست ڕێککەوتین".
ئاماژهی بهوهشكرد: بۆ ئەم مەبەستە
تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بە مەبەستی پشکنینی بۆڕییەکانی هەناردەکردنی نەوتی
کوردستان لەنێوان هەردولادا پێک هێنراوە.
هاوکات: وەزارەتەکە ئەوەشی راگەیاندووە، "پابەندبونی خۆمان بە جێبەجێکردنی
بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی دوپات دەکەینەوە".