بابەتە
سەرەکیەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای
پایتەخت و، بەشداری لە کۆنفرانسى گفتوگۆی بەغدا کرد.
لێدوانی
فەرمی: بافڵ
جەلال تاڵەبانی لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپشاندان بکەن
و داوای مافی خۆیان بکەن، نابێت رێگرییان لێبکرێت کە گوزارشت لە بۆچونەکانیان بکەن.
ئەمەشی وت: پێویستە
سیستمێک بۆ موچە جێبەجێ بکرێت جێی متمانە بێت، هەروەها دەبێت حکومەت لێپرسراوێتی
دروستکردنی متمانە لە ئەستۆ بگرێت.
هاوکات:
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتیی لەسەر پۆست و پلەوپایەکان
جەختناکاتەوە، بەڵکو جەخت لە هاوپەیمانیەتێکی ستراتیژی دەکاتەوە تا تێگەیشتن هەبێت
لە ئاراستەکانی یەکتر بۆ ئایندە.
وتیشی: چەندین بەڵێنمان
داوە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، لێرە دوپاتی دەکەمەوە نیەتمان ئەوەیە ژیانی
خەڵکەکەمان باشبکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا و باشتربکەین.
چی تر: پێویستە بە
وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی سوریا بکەین و نابێت کوردەکان بە تەنها بەجێبهێڵدرێن
و ناشکرێت بە بێ کوردەکان دەستوری سوریا بنوسرێتەوە.
زیاتر: سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، سەرۆکی
یەکێتی جەختی لەوەکردەوە، بەتەواوی پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا،
یەکێتی حزبێکە کار دەکات بۆ گفتوگۆ و دانوستان.