بابەتە
سەرەکیەکە: بهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه ههڵبژاردن بۆ پهرلهمانی ئهڵمانیا دەستیپێکرد،
پێشبینی دەکرێت پارتە پارێزگار و راستڕۆکان زۆرترین دەنگ بهێنن.
ئامارەکان: زیاتر
لە 59 ملیۆن ئەڵمانی مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردن هەیە بۆ هەڵبژاردنی 630 کورسی پەرلەمان.
زیاتر لە 30 ملیۆن لە دەنگدەران ئافرەتن و زیاتر لە 28 ملیۆنیش دەنگدەری پیاون.
زیاتر: پێشبینی دەکرێت پارتی کریستیان دیموکرات بە بەدەستهێنانی 30٪ـی دەنگەکان براوەی هەڵبژاردنەکان بێت و فرێدریک
مێرتز ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا و شوێنی ئۆلاف شوڵتز بگرێتەوە.
هاوکات: پێشبینی دەکرێت 20٪ـی دەنگەکان بۆ پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا بێت و ببێتە
هێزی دووەم لە پرۆسەی سیاسیی ئەڵمانیادا.